لەپاش ژیاننامەكەوە، پ.د. عەلی قەرەداغی، (سەرۆكی یەكێتیی جهانیی زانایانی مسوڵمان لە ئێستادا) لە زاری خۆیەوە لەبارەی ژیان و منداڵیی و قۆناغی خوێندنی خۆی دەدوێت. هەروەك چۆن وەڵامی ئەو پرسیارە كەسییانە دەداتەوە كە ڕۆژنامەنووس لەو ڕووەوە ئاڕاستەی دەكات.
هەر لە میانەی چاوپێكەوتنەكەدا، ڕۆژنامەنووس پرسیار لەسەر بیروباوەڕی ئەو زانایە دەكات لەئاست چەند پرسێكی گرنگی نیشتمانی و سیاسی و بەڕێزیان وەڵام پێشكەش بە هەر یەكێك لەو لایەنانەش دەكات.
لە كۆتا قۆناغی چاوپێكەوتنەكەدا، ڕۆژنامەنووس هەندێ پرسیار لەبارەی ژیانی تایبەتی دكتۆرەوە دەكات، كە خوێنەر دەتوانێت لەڕێی وەڵامەكانییەوە باشتر و چاكتر ئاشنای كەسایەتی پ.د. عەلی قەرەداغی ببێت.
وردەكاریی سەرەكی لەبارەی كتێبەكەوە، ئەمانە دەگرێتەوە:
زمانی بنەڕەتی: كوردی
ژمارەی لاپەڕە: 125
ساڵی بڵاوبوونەوە: 2012