لە دەستپێكی لێكۆڵینەوەكەیدا، وشەی (هێز – القوة) دەناسێنێت، سەرەتا لەڕووی زمانەوانییەوە، پاشان ئەو وشەیە و داتاشراوەكانی لە قورئانی پیرۆزدا نیشان دەدات. دواتر جۆرەكانی هێز و پێكهێنەرەكانی لە چەند بابەتێكدا كورت دەكاتەوە و گرنگیدانی ئیسلام بەم هێزانە ڕوون دەكاتەوە و ڕای نووسەرانی ڕۆژئاوایی لەسەر هێزی گەلانی ئیسلامی دەكاتە نمونەی قسەكانی.
لە بەشی دواتری كتێبەكەیدا، وشەی (تێكۆشان – جیهاد) لەڕووی زمانەوانی و لەناو ئایەتە قورئانییەكاندا دەناسێنێت. دواتریش جۆرەكانی جیهاد و پلەكانیان دەژمێرێت. هەروەها حوكمی جیهاد بەپێی ڕای زانایان بۆ هەریەكە لە جیهادی بەرگری و جیهادی داخوازی نیشان دەدات.
نووسەر لە كۆتا بەشی كتێبەكەیدا، هەندێ بابەتی پەیوەندیدار بە جیهادەوە دەخاتە بەر تیشك، وەك مۆڵەت وەرگرتن لەدایك و باوك، یان قەرزدار و جیهاد. هەروەها مەرجەكانی جیهاد و شێوە جیاوازەكانی لەم سەردەمەدا دەستنیشان دەكات.
وردەكاریی سەرەكی لەبارەی كتێبەكەوە، ئەمانە دەگرێتەوە:
زمانی بنەڕەتی: عەرەبی
نووسین: عەلی محێدین قەرەداغی
وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی كوردی لەلایەن جەمال عومەر سیامێوەیی
ژمارەی لاپەڕە: 148
ساڵی بڵاوبوونەوە: 2017
بۆ خوێندنەوەی كتێبەكە، كرتە لێرە بكە