نووسەری كتێبەكە (د. عەلی قەرەداغی) لەبەر پسپۆڕییەكەی لە نزیكەوە ئاگاداری كێشە و گرفتەكانی جیهانی ئیسلامییە لەڕووی داراییەوە و دەیان كتێبی لەو بوارەدا نووسیوە و چەندین كۆڕ و سێمیناری پێشكەش كردووە و چارەسەری بۆ پێشنیار كردووە.
لەم كتێبەدا سەرەتا پێناسەی هەژار و نەدار دەكات و لەڕووی زمانەوانی و واتاوە دەیناسێنێت و ئەوە دەردەخات كە هەژار، هەژارە بە پێداویستییەكانی ژیان، هەروەك چۆن جۆر و پلەكانی هەژاری دەستنیشان دەكات؛ چونكە هەژاری بە شتێكی ڕێژەیی لەقەڵەم دەدات.
دواتر لەڕێی ئاماری ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و بانكی نێودەوڵەتی و لێكۆڵینەوەی زانا و پسپۆڕانی ئەم بوارەوە، دەوڵەتە زۆر هەژار و دواكەوتووەكانی جیهان و وڵاتە ئیسلامییەكان دیاری دەكات.
نووسەر باسی شوێنەوار و جێكەوتەی هەژاری لەسەر لایەنەكانی (زانستی، سیاسی، ئابووری، كۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری) ڕوون دەكاتەوە و دوای ئەوەش هۆكارە ناوەكی و دەرەكییەكانی پشت هەژاری دەستنیشان دەكات.
لە كۆتا بەشەكانی كتێبەكە ئاماژە دەدات بە پڕۆگرام و بەرنامەی ئیسلامی بۆ چارەسەر كردنی كێشەی هەژاری، ئەویش لەڕێی چەند ڕەهەندێكەوە، وەك ڕەهەندی ئایدۆلۆژی و ڕەهەندی ناوەكی و ڕەهەندی دەرەكی، كە دوایەمینیان خۆی لە ڕۆڵ و ئەركی دەستەڵات و دەوڵەتدا دەبینێتەوە بەرامبەر بە گەل بەتایبەتی هەژار، بۆنمونە ڕەخساندنی هەلی كار.
وردەكاریی سەرەكی لەبارەی كتێبەكەوە، ئەمانە دەگرێتەوە:
زمانی بنەڕەتی: عەرەبی
نووسین: عەلی محێدین قەرەداغی
وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی كوردی لەلایەن حسێن نجم الدین قەرەداغی.
ژمارەی لاپەڕە: 97
ساڵی بڵاوبوونەوە: 2016
بۆ خوێندنەوەی كتێبەكە، كرتە لێرە بكە