ئەم نامیلكەیە لە وێنەی تیشكە بۆ ڕۆشن كردنەوە و نیشاندانی هەڵوێست و مامەڵەی ئیسلام لەگەڵ جیاوازییەكان، لە جیاوازی ئایین و نەتەوە و ڕەگەز و ڕا و بیروبۆچوون. تاكو خودی مسوڵمانان و جیهانیش هۆشیار و ئاگادار بن بەرامبەر ئەو ڕاڤە ناڕەوایانەی بۆ دەقە شەرعییەكان دەكرێن و بەناوی خوا و خەلیفەی خواوە وڵات دەكەنە گۆمی خوێن و وێنەیەكی ترسناك و قێزەون لە دینداری نیشانی خەڵكی دەدەن.
ئەم هەوڵە وەك ئەركێكی دینداری و پەیامدارییە و وا دەخوازێت ڕووی ڕاستەقینەی پەیامەكەمان ڕۆشن بكەینەوە و نیشانی بدەین كە بەپێچەوانەی ئەو توندڕەوی و جەنگ و كوشتارەی بە ناوی ئیسلامەوە دەكرێت، ئیسلام ئایینی لێبووردەیی و پێكەوەژیانە.
نامیلكەكە شانزە (16) بنەمای گشتی و ڕێسای بنەڕەتی لەخۆگرتووە كە ئیسلام دایناون بۆ پێكەوەژیانی ئاشتییانە و هاوكاریی مرۆیی. كە یەكەم مەبەستی ئیسلامیش، جێگیر كردن و چەسپاندنی ئەو بنەما و ڕێسایانەیە لەپێناو پێكەوەژیانی ئاشتییانە.
نووسەر لەسەر هەر یەكێك لەو بنەمایانە دەوەستێت و لەڕێی فەرمایشتە پیرۆزەكانی خوای گەورەوە ڕاڤەیان دەكات و ڕوونیان دەكاتەوە.
ئەوانیش:
یەكەم: داننان بە جیاوازیی نەتەوەیی و ئایینی و هزری و ڕەنگ و زمان و بیروباوەڕ.
دووەم: بەرهەڵستی كردن، سوننەتی بەرهەڵستی كردن بە جوانترین شێوە.
سێیەم: داننان بە شكۆ و ڕێز و مافەكانی مرۆڤ بە گشتی.
چوارەم: یەك ئایینی و بنەمای ئاسمانی بوون و دابەزاندنیان لەلایەن یەك پەروەردگارەوە.
پێنجەم: ڕێزگرتن لە نەفسی مرۆڤ بوون، مردوو بێت یان زیندوو، هەتا ئەگەر مسوڵمانیش نەبێت.
شەشەم: زۆر نەكردن لە هیچ كەسێك و ناچار نەكردنی بۆ مسوڵمان بوون.
حەوتەم: بنچینەی پەیامی ئیسلام ئاشتییە نەك شەڕ
هەشتەم: پێشخستنی ئاشتی بەسەر شەڕدا، ئەگەرچی لە ئاشتییشدا هەندێك تەنازول هەبێت.
نۆیەم: داد و دادپەروەری دەبێت بۆ هەموان بێت.
دەیەم: گفتوگۆ و حیوار ئەسڵ و بنەمایە نەك كێشمەكێشم و ڕووبەڕوو بوونەوە بۆ چارەسەر كردنی گرفتەكان.
یانزەیەم: ستایشی قورئان بۆ ئایینە ئاسمانییەكان وەك پەیام و پێغەمبەرانیان ستایشێكی مەزن و پڕ شكۆیە.
دوانزەیەم: داگرندەیی و گشتگیریی حوكم و بڕیار لە ئیسلامدا نییە بەرامبەر بە خەڵكی.
سیانزەیەم: فراوانكردنی بازنەی هەماهەنگیی لەنێوان مسوڵمانان و غەیری خۆیان، بۆ ئەوەی هەموان بگرێتەوە هەتا بێ دینەكانیش.
چواردەیەم: بەدڵنیاییەوە (جیهاد) تێكۆشان بۆ دەستەبەركردنی ئازادییە.
پانزەیەم: جەنگ دواهەمین قۆناغی جیهادە.
شانزەیەم: پەیوەست كردنی جیاوازییەكان بە ناسین و خوێندنەوەی یەكتری، نەك كوشتن و سڕینەوەی یەكتری.
وردەكاریی سەرەكی لەبارەی كتێبەكەوە، ئەمانە دەگرێتەوە:
زمانی بنەڕەتی: عەرەبی
وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی كوردی لەلایەن صلاح الدین باقر.
ژمارەی لاپەڕەكان: 82
ساڵی بڵاوبوونەوە: 2014
بۆ خوێندنەوەی كتێبەكە كرتە لێرە بكە