هەروەها نامیلكەكە ئاماژە بە جیاوازی سیستمی ئابووریی مرۆ-كرد (دەستكردی مرۆڤ) و سیستمی ئابووریی ئیسلامی دەدات، كە سیستمی ئیسلامی؛ جیاواز لە سیستمی مرۆ-كرد ڕێوشوێنی ڕێگەپێدراو بۆ ئەم مەبەستە تەرخان دەكات و هەموو شتێك و هەموو كەسێك ناكاتە قوربانیی بەرژەوەندییە كەسییەكان. بەڵكو بەجۆرێكە، هەم خۆشبەختی دونیایی (ماددی) و هەمیش خۆشبەختی قیامەتی (مەعنەوی) دەگرێتەوە و بەیەكەوە پەیوەستیان دەكات.
نامیلكەكە جەخت لە گرنگی ئازادی دەكاتەوە و دووبارە پەیوەستی دەكاتەوە بە خۆشبەختی و پاشانیش سەركەوتنی لایەنی داراییەوە. وەك چۆن لەكۆتاییدا، هۆكارێكی تری خۆشبەختی بە گەشەپێدان لەقەڵەم دەدات و ڕوونكردنەوەیەكی پوختی لەبارەوە دەدات.
وردەكاریی سەرەكی لەبارەی كتێبەكەوە، ئەمانە دەگرێتەوە:
زمانی بنەڕەتی: عەرەبی
وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی كوردی لەلایەن ناصیح فاتیح ئاروزەری.
ژمارەی لاپەڕە: 72
ساڵی بڵاوبوونەوە: 2012
بۆ خوێندنەوەی كتێبەكە كلیك لێرە بكە