Sep 29 2023
ڕۆژی هەینی لە سلێمانی، سەدان هەزار كەس ئاهەنگیان لە گۆڕەپان و شوێنە گشتییەكاندا گێڕا و یادی لەدایكبوونی پێغەمبەریان كردەوە (دروودی خوای لەسەر)، ئەمە بۆخۆی بانگەوازێكی شیرین و باش بوو، چونكە هەموان لەسەر خۆشەویستی پێغەمبەر و شوێنكەوتن و سەرخستنی كۆبووبوونەوە..
هەروەها بەوپەڕی شانازییەوە خۆشەویستیی قووڵ و توندی خۆیان بۆ پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر) دەربڕی و دووپات كردەوە.
بەرەو گۆڕەپان و مەیدانەكان كەوتنە ڕێ، تا بەشداری ئاهەنگەكە ببن و چێژ لە چالاكییەكانی ببینن.
چاولەڕێی سەدان خێزان و تاك، كە لە ناوچە جۆربەجۆرەكانی سلێمانی و دەورووبەریەوە بەڕێ كەوتبوون تا بەشداری ئەم بۆنە گرنگە ببن. گۆڕەپانەكان خۆیان بە ئاڵای واڵا و جوانكاریی قەشەنگ ڕازاندەوە، پاشان كورسی و دەروازەكانی پێشوازی میوانان ڕێكخرا و كاروبارەكان ئامادەكران.
سەرەتا ئاهەنگەكە بە خوێندنەوەی هەندێ ئایەتی قورئانی پیرۆز دەستی پێكرد، دواتر وتارێك لەبارەی ژیاننامەی پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر) و مەككە و مەدینەی پیرۆز پێشكەش كرا. ئامادەبوان بە وردی گوێیان گرت و كەوتنە ژێر كاریگەریی وتە جوانەكانەوە و لە وانە و پەندەكانی نێو وتارەكە بەهرەمەند و سوودمەند بوون.
ئەم ئاهەنگە ساڵانەیە وێنەدانەوەی گیانی خۆشەویستی و یەكگرتوویی شاری سلێمانییە، ئەم ئاهەنگە بە بۆنەیەكی دەگمەنی وا لەقەڵەم دەدرێت كە تاك و كۆمەڵگا جیاوازەكان بەهۆیەوە بەیەك ئاشنا دەبن و پەیوەندیی كۆمەڵایەتییان بەهێز دەكەن.
بەم ئاهەنگە، دانیشتوانی سلێمانی ئەوە دووپات دەكەنەوە كە خۆشەویستی پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر)، سنووری جوگرافی و پاشخانی كلتووریی نازانێت. بەڵكو بەهایەكی جیهانییە و مسوڵمانان بەیەكەوە دەبەستێتەوە و لەسەر یەك وشە و یەك ئامانج كۆیان دەكاتەوە، كە ئەویش پابەند بوونە بە سوننەت و ڕێنمایی و فێركارییەكانی ئەو زاتەوە.
ئەم بۆنە ناوازەیە، یەكگرتوویی و لەیەك نزیك كەوتنەوەی كۆمەڵگای سلێمانی بەهێز دەكات و هاوكارە بۆ بونیادنانی پردی لەیەك تێگەیشتن و ڕێزگرتنی نێوان تاكەكانی كۆمەڵگاكەیان. هەروەك چۆن بەڵگەیە لەسەر توانای پێكەوەژیان و لێبووردەییان بەرامبەر یەكتری، سەرەڕای فرە كلتووریی و فرە ئایینیی ناو شارەكە.
پ.د. عەلی محێدین قەرەداغی