پ.د. عەلی قەرەداغی پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە تەواوی مسوڵمانان دەکات

Mar 20 2026

هەموو ساڵێک و گەلی ئیسلامی لە جەژن و هۆشیدا بن

گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی هەموو موسڵمانان دەکەم لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانەن. بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، ئەویش دوای وەرزێکی مەزنی پڕ لە ڕۆژووگرتن و شەونخونی و خوێندنەوەی قورئان.

داوا لە خودای گەورە دەکەین کە عیبادەتەکانمان لێ وەربگرێت و ئەم جەژنە بکاتە دەروازەیەک بۆ تەبایی و بەزەییو یەکڕیزی و ئاشتەواییەکی گشتگیر. هەروەها ببێتە مایەی کۆتاییهاتنی خەم و پەژارەی چەوساوەکان و ڕاوەستانی جەنگەکان بە خێر و بەدیهاتنی ئاسایش بۆ هەمووان و ئازادبوونی مزگەوتی ئەقسا.

خودای گەورە کارە چاکەکان لە ئێمە و ئێوەش قبووڵ بفەرموێت.