سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان كۆدەبنەوە و جەخت لە پێکەوەژیان و سەقامگیریی ناوچەکە دەکەنەوە

May 06 2025

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان كۆدەبنەوە و جەخت لە پێکەوەژیان و سەقامگیریی ناوچەکە دەکەنەوە

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ٦ی ئایاری ٢٠٢٥، بەڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە زانای ناوداری ئیسلامی، بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا، هەردوولا بەوردی بیروڕایان دەربارەی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد. هاوکات، جەختیان لە پێویستیی پاراستنی ئاشتی، سەقامگیری و قووڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیان، تەبایی و برایەتی لەنێوان سەرجەم گەلان و پێکهاتە جیاوازەکانی ناوچەکەدا؛ کردەوە.

ئەم سەردانە لە چوارچێوەی زنجیرەیەک دیداری گرنگی سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵماندایە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان. ئامانج لەم دیدارانە، تاوتوێکردنی پرسە هەنووکەییەکانی ناوچەکەیە و دانانی بناغەیەکی پتەوترە بۆ بەرەوپێشبردنی هەرێم و پتەوکردنی گیانی برایەتی و یەکڕیزیی کۆمەڵایەتی لەنێوان سەرجەم چین و توێژەکانی کوردستاندا.