دیداری بەڕێز د. عەلی قەرداغی و کارمەندانی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی لە ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی بەڕێوەچوو

May 27 2023

دیداری بەڕێز د. عەلی قەرداغی و کارمەندانی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی لە ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی بەڕێوەچوو

لە شاری سلێمانی، بەئامادەبوونی بەڕێز د. عەلی قەرەداغی سەرۆکی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی و حسێن شێخ نجم الدین سەرۆکی دەستەی کارگێڕی باڵای ڕابیتە و بەڕێوەبەر و کارمەندانی دەستەی کارگێڕی باڵا و لقەکانی سلێمانی و گەرمیان و کەرکوک، دیداری بەڕێز د. عەلی قەرداغی و کارمەندانی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی بەڕێوەچوو.

لە دیدارەکەدا سەرۆکی ڕابیتە سوپاسی کارمەندانی ڕابیتەی کرد لە پای بەرەو پێشچونی بەرچاوی کارەکانی ڕابیتە و، هەوڵ و ماندوبونی کارمەندانی بەرز نرخاند، وە بەرچاوڕوونی زیاتری دایە کارمەندان بۆ زیاتر بەرەوپێشچونی کاری ڕێکخراوەکە.

لە کۆتایی دیدارەکەشدا کارمەندان پێشنیاز و سەرنجەکانیان بۆ سەرۆکی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی خستە ڕوو.