May 06 2025
ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ٦ی ئایاری ٢٠٢٥، زانای ناوداری ئیسلامی، بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان، سەردانێکی تایبەتی بۆ لای سەرۆک مەسعود بارزانی ئەنجامدا.
لەم دیدارە گرنگەدا، هەردوولا بە وردی شرۆڤەی دۆخی سیاسیی گشتی و دوا پێشهاتەکانی ناوچەکەیان کرد. بەتایبەتی گفتوگۆ لەسەر ئاییندەی گەلی کورد لە سووریا کرا و جەخت لەسەر پێویستیی چارەسەری ئاشتییانە و پەیڕەوکردنی زمانی دیالۆگ لەنێوان لایەنەکاندا کرایەوە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان.
تەوەرێکی دیکەی گرنگی گفتوگۆکان، پرسی چارەسەری ئاشتییانە بوو لە تورکیا، لەگەڵ بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و قۆناغەکانی پێکهێنانی حکومەت، هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
ئەم سەردانەی پرۆفیسۆر دکتۆر قەرەداغی وەک هەنگاوێکی ستراتیژی و گرنگ دەبینرێت، کە ئامانج لێی پتەوکردنی پردی پەیوەندی و لێکتێگەیشتنە لەنێوان سەرکردایەتی سیاسی و ناوەندە ئایینی و زانستییەکاندا، بەمەبەستی هەماهەنگی زیاتر لە پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەکاندا.