Aug 23 2025
ئیستەنبوڵ - دوای نوێژی هەینی و لە گۆڕەپانی مزگەوتی مێژوویی ئەبوو ئەییووبی ئەنساری لە شاری ئیستەنبوڵ، كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیی هاوبەش لەلایەن هەریەک لە جەنابی پڕۆفیسۆر دکتۆر عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان، و بەڕێز دکتۆر عەلی ئەرباش، سەرۆکی کاروباری ئایینیی تورکیا، بەڕێوەچوو.
لە كۆنگرەكەدا، کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە زانایان و کەسایەتییەکان و جەماوەرێکی زۆر ئەنجام درا، بە فەرمی دەستپێکردنی چالاکییەکانی کۆنفرانسی جیهانیی زانایان لەژێر ناونیشانی "غەززە بەرپرسیارێتییەکی ئیسلامی و مرۆییە" ڕاگەیەندرا.
ئەم کۆنفرانسە گرنگە بڕیارە بۆ ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو بەردەوام بێت و چەندین وۆرکشۆپی تایبەتمەند لەخۆبگرێت، کە تێیدا زانایان، بەرپرسان، سیاسییەکان، سەرۆکی دامەزراوەکان و میدیاکاران کۆدەبنەوە، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ڕێگا جۆراوجۆروكانی پشتیوانیکردن و بەهاناوەچوون.
لە کۆتاییدا كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا، ئاماژە بەوە درا کە دەرەنجام و ڕاسپاردەکانی کۆنفرانسەکە لەڕێگەی بەیاننامە و ڕاپۆرتی فەرمییەوە لەسەر پلاتفۆرمەکانی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان؛ بە شێوەیەکی بەردەوام بڵاو دەکرێنەوە.