May 02 2025
ئەمڕۆ هەینی ٢٠٢٥/٥/٢ پ.د. عەلی قەرەداغی خاوەنی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان، خولێکی ٣ ڕۆژەی چڕوپڕی لە بواری (المنهاج الاستنباطي، فقه الميزان، و الارتقاء بالمقاصد) بۆ نزیکەی ٢٠٠ زانا و پسپۆڕی ئەکادیمی بواری زانستە ئیسلامیەکان کردەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق و ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی خولەکە بەڕێوەچوو.
لە خولەكەدا كۆمەڵێك زانای سەر بە پارێزگای دهۆك و هەروەها هەولێر و سلێمانی، لەگەڵ پارێزگا جیاجیاكانی عێراق و ژمارەیەك زانای تری ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەشداربوون.
شایەنی باسە خولەکە لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەڕێوەچوو و بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
جێی باسە ئامادەبووانی خولەكە، سەرسامی و پێزانینی خۆیان لەئاست چڕ و پڕیی بابەتی خولەكە دەربڕی و سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ بەڕێوەبەرانی خولەكە دەربڕی، كە هەموو پێداویستییەك خزمەتگوزارییە پێویستەكانی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەسەر یەك، لەخۆگرتبوو. هیوایان خواست كە نمونەی ئەو جۆرە خولانە بەردەوام بێت و داوایانكرد زانایانی كوردستان بە گشتی، بتوانن سوودمەند ببن لە زانستی پ.د. عەلی قەرەداغی.