یوسف قەرضاوی

Aug 08 2025

زۆربەی زانایانی ئەم بوارە ئاگادارن لە دادگەری و هەمەلایەنی و قووڵی و وردبینی تێڕوانینەكانی، هەروەها  توانای بەیەكەوە بەستنی زانستی فیقهی دراو و ئابووری ئیسلامی،  لەگەڵ بەیەكەوە گرێدانی لێكۆڵینەوە نوێ و دێرینەكان. لەلایەن كۆمەڵێك زانای ئینسایكلۆپیدییەوە وانەی پێ دراوە، لە زانستە سەردەمییەكانیشدا زۆر شارەزایە، بەتایبەتی  بواری ئابووریی ئیسلامی و گرفتە سەردەمییەكان.

 

لەپێشەكیی كتێبی (حكم الإستثمار في الأسهم)، د. یوسق قەرضاوی دەڵێت:

‏‏زۆر پرسیار هەن پێویستیان بە وەڵامی یەكلاكەرەوە هەیە، ئەوانەش لەلایەن د. عەلی قەرەداغیی برامەوە (خوای گەورە بیپارێزێت) وەڵام دراونەتەوە، هەروەك چۆن ئەو لە ئاستی ئەو پرسیارانەدایە و دەتوانێـت وەڵامیان بداتەوە، چونكە بەهۆی ڕەحمەتی خوداوە بۆتە سەرچاوەیەك لە فیقهی مامەڵە داراییە سەردەمییەكاندا. ئەو خاوەنی ئەو تایبەتمەندییانەیە كە ڕێی دەدەن سووچی لێكۆڵینەوە و لێبڕان بگرێت، قورئان لەبەر بكات، سوننەت بخوێنێتەوە و لە هەموو جۆرە فیقهەكاندا ڕۆبچێت. ئەو زانستانە بەدەست بهێنێت كە لەبارەی ڕووداوەكانی سەردەم و یاسا مرۆ-كردەكانەوەن. ئەو فیقهی واقیع و فیقهی كەلەپوور تێكەڵ بەیەك دەكات. هەموو ئەم ئامڕازانەش گرگن بۆ هەر فیقهزانێك كە بیەوێت بە دیدێكی هاوسەنگەوە، پەنجە بخاتە سەر گرفتەكانی سەردەم“.