Aug 08 2025
"لێـرەدا پێویسـتە ئـەوە بڵێـم كـە ئێمـەی كـورد بە چاوی كـوردەواری و كوردایەتیـەوە بڕوانینـە كەسـایەتیەكانمان، مێـژووی ئێمـە گەلێـك پیــاوی ئاینــی گــەورەی لــێ هەڵكەوتــووە لــە ڕابــردوودا، شــكور ئێسـتاش ڕۆڵەیەكـی گەلەكەمـان (پڕۆفیسـۆر د. عەلـی قەرەداغـی) هەڵكەوتــووە كــە مایــەی شــانازی نەتەوەكەمانــە، لــە هەمــوو دەوڵەتانـی ئیسـامیدا سـەرمانی بـەرز كردووەتـەوە بـە تێگەیشـتنی ڕاســت و دروســتی و تێگەیشــتنی خــۆی لــە دینــی ئیسـلام و بــە گەیاندنــی دەنگــی میللەتــی ســتەمدیدەی كــورد كــە بەداخــەوە ئێمـە نەمانتوانیـوە وەكـو پێویسـت دەنگـی میللەتـی بـەش خـوراوی كــورد بــە دەوڵەتانــی ئیســامی بگەیەنیــن. هەرچەنــدە دكتــۆر عەلــی قەرەداغــی بۆخــۆی ژیانێكــی باشــی هەیـە، بـەڵام ئێـوەی لەبیـر نەچـووە و كۆمەڵانی خەڵكی كوردسـتانی لەبیــر نەچــووە، لــەو شــوێنانەی كــە كاری لــێ دەكات هەمیشــە خەباتــی كــردووە بۆئــەوەی كۆمــەك و پــارە و پــول كــۆ بكاتــەوە بــۆ خزمەتكردنــی مزگــەوت و بــێ بــاوك و كەســوكاری لێقەوماوانــی كوردسـتان، ئێمـە شـانازی بـەو جـۆرە ڕۆڵانـەی وەك پڕۆفیسـۆر د. عەلی قەرەداغــی یــەوە دەكەیــن كــەوا میللەتەكەیــان لەبیــر نەكــردووە و لەپێنــاو میللەتەكەیــان و دینــی ئیســلامدا خەباتیــان درێــژە پێــداوە، بەو بۆنەیــەوە مــن بەنــاوی ئێــوەی تێكۆشــەرەوە، بەنــاوی یەكێتــی نیشـتمانی كوردسـتانەوە زۆر سوپاسـیان دەكـەم و تەقدیـری خەبـات و تێكۆشــانەكانی دەكــەم، هیــوای تەمــەن درێــژی بــۆ دەخــوازم و هیــوادارم درێــژە بــدات بــە خەباتــی خــۆی و نموونــەی ڕاســتەقینەی هەمـوو خەڵكـی كوردسـتان بێـت بـە جیـاوازی دینـی و بیـری سیاسـی، لەوێـش لەنـاو دنیـای ئیسـلامدا و لەنـاو ڕێكخـراوە ئیسلامییەكاندا و لـەو كــۆڕ و كۆبوونەوانــەی كــە بــۆی دەلوێــت بــە زمانــی هەموومــان بــە زمانـی هەمـوو خەڵكـی كوردسـتان بـە جیـاوازی بیـروڕای سیاسـیانەوە قســە بــكات و خەبــات بــكات".