حوكمی دەستنوێژ لەكاتی خوێن بەخشین

Aug 10 2025

پرسیار:

السلام علیكم ورحمة الله وبركاته

ئایا ئاساییە بە دەستنوێژەوە، لەكاتی خوێن بەخشیندا قورئان بخوێنمەوە؟

ئایا خوێن بەخشین دەستنوێژ دەشكێنێت؟

 

وەڵام:

وعلیكم السلام ورحمة الله وبركاته

مادەم دەستنوێژت هەیە، ئاساییە لەكاتی خوێن بەخشیندا قورئان بخوێنیتەوە، هەروەها گەر دەستنوێژیشت نەبوو (بەڵام پاك بوویت)، دەتوانیت بەلەبەر قورئان بخوێنیت یاخود كتێبی تەفسیر بخوێنیتەوە.

بەپێی قسەی زانایان،  خوێن بەخشین بە ئەگەری زۆرەوە دەستنوێژ ناشكێنێت، بەڵام وا باشتر و چاكترە لەپاشدا دەستنوێژ تازە بكەیتەوە.

خوداش زاناترە.