Aug 09 2025
پرسیار:
مامۆستای ئازیزمان، پرسیارێكی شەرعییم هەیە و دەمەوێت حوكمەكەی بزانم، من تازە هاوسەرگیریم كردووە و ئەمڕۆ پشكنینی دووگیانیم ئەنجامدا بۆ هاوژینم و دەركەوت كە دووگیانە و لە هەفتەی سێیەم یان چوارەمدایە. دەمانەوێت منداڵەكە لەبارببەین، چونكە ئێستا ئامادەی منداڵ نیین، من سەرقاڵی كارم و ئەویش خوێندنی زانكۆی ماوە، ئایا ڕای شەرع چۆنە لەبارەی لەباربردنی منداڵ لە هەفتەی سێیەم و چوارەمدا؟
وەڵام:
ئەمە ویست و بەخششی خوای گەورەیە، هەروەها مرۆڤێك لەئارادایە، بۆیە دروست نییە لەناوببرێت و لەبارببرێت، تەنها لە حاڵەتێكدا نەبێت كە مەترسی بۆسەر گیانی دایكەكە دروست بكات، ئەوەشی باسكراوە بەهانە و بیانوو نییە بۆ لەباربردنی.